گۆشتی مەڕ جارێکی دیکە گران بوویەوە

گۆشتی مەڕ جارێکی دیکە گران بوویەوە

 

ئاسۆی ڕۆژ/ سەرەڕای بەڵێنە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆکەم کردنەوە نرخی گۆشتی سوور، بەڵام نرخەکەی نەک هەرزان نەبۆتەوە، بەڵکوو گرانتریش بۆتەوە. بە پێی ئامارەکان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور ١٠٢ هەزار تمەن تا ١٣٠ هەزار تمەن لە بازار دەفرۆشرێت ئەم لە کاتێک دایە کە نرخی کیلۆیەک گۆشت چەند مانگ لەمەوبەر بە ٨٥ هەزار تمەن دەفرۆشرا.

نرخی کیلۆیەک گۆشتی سووری سەر دەستی مەڕ لە مەیدانی میوە و تەڕەبارەکان ١٠٢ هەزار تمەن، گۆشتی گوێرەکەی سەر دەست (لەخم) ٨٢ هەزار تمەن و گۆشتی ڕانی گوێرەکە ٨٥ هەزار تمەنە.

گۆشتی ڕان لە بازاڕی ئازادیش بە ١١٦ هەزار تمەنە، بەڵام لە هەندێک لە فڕۆشگاکان تا ١٣٠ هەزار تمەنیش دەفرۆشرێت.


ئه‌م بابه‌ته 115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:24/08/2019