پارێزەری "سەبا کورد ئەفشاری” لە ناڕازییانە بە حیجابی زۆرەملی، باسی لەوە کردووە کە ناوبراو بە ٢٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. بە وتەی پارێزەرەکەی سەبا کورد ئەفشاری ١٥ ساڵی ئەو حوکمە دەبێ جێ بە جێ بکرێت.
حسێن تاج لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر نووسیویەتی کە دادگای ئینقلابی تاران سەبا کورد ئەفشاری بە تۆمەتی "هاندان بۆ گەندەڵی و لەشفرۆشی” بە ١٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و دەست تێکەڵ کردن بە ئەنجامی تاوان دژی ئەمنییەتی وڵات” بە ٧ ساڵ و نیو و بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” بە یەک ساڵ و نیو سزا داوە.
لە ئەگەری پشتڕاست کردنەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، ١٥ ساڵ لەم ٢٤ ساڵە دەبێ جێ بە جێ بکرێت.
سەبا کورد ئەفشاری ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٨ دەستگیر کرا. "پەرەپێدان بە گەندڵی ئەخلاقی و لەشفرۆشی لە ڕێگەی لابردنی حیجاب” لە تۆمەتەکانی ناوبراو ڕاگەیەنراون.
پێشووتر موژگان کەشاوەرز، یاسەمین ئاریانی و مونیرە عەرەبشاهی لە ناڕازییان بە حیجابی زۆرە ملی بەکۆ بە ٥٥ ساڵ زیندان کە بۆ هەر کام لە ناوبراوان "ئەوپەڕی سزا” لە بەرچاو گیرا و واتە بۆ هەر کام لەو کەسانە لانی کەم ١٠ ساڵ لەو حوکمە دەبێ جێ بە جێ بکرێت.
ئهم بابهته 869
جار خوێنراوهتهوه