کاردانەوەی "مازیار ئیبراهیمی" بەرامبەر بەڵێنی دەزگای قەزایی

کاردانەوەی

مازیاری ئیبراهیمی، تۆمەتباری پێشووی دۆسییەی تیرۆرە ناکییەکان، لە کاردانەوە بە وتەکانی وتەبێژی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی و بەڵێنی بەدواداچوون بۆ سکاڵاکەی لە وەزارەتی ئیتلاعات، پێشنیار کرد لە بری بەدواداچوون بۆ سکاڵاکەی ئەو، سکاڵای زیاتر لە ١٠٠ تۆمەتباری ئەو دۆسییە بکەن و ئەو سکاڵایانە لە تەلەفزیۆنی ئێرانەوە بڵاو بکرێتەوە.

ئیبراهیمی بەم نزیکانە لە وت و وێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی بی بی سی فارسی باسی لە ئەشکەنجە و گوشارەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ماوەی ساڵەکان ١٣٩١ تا ٩٣ کرد لە سەر ئەو بۆ ئەوەی ناچاری بکەن دان بەوە دا بنێ کە ئەو زانا ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کردووە. بێ تاوانی ئیبراهیمی لەم دۆسییەدا سەلما و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش دەڵێن؛ داوای لێبوردنی لێ کراوە.

لە هەمان کات دا غوڵامحسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی قووەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی هۆشداری پێدا کە نابێت لەگەڵ بی بی سی وت و وێژ بکات و دەبێ سکاڵاکەی خۆی بەرێتە لای قووەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی

مازیار ئیبراهیمی بەڵام لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتیر بە تانەوە نووسیویەتی؛ "لە ڕێگەی کاناڵی بەخشەندەیی و ڕاستگۆیی، واتە کاناڵی ١ی سداوسیمای کۆماری ئیسلامییەوەقسەکانی دەکات و داوای دەکات کە دەرحەق بە ١٠٧ تۆمەتبارەکەی تری ئەم دۆسییە تاوانی وا دووبارە نەبێتەوە



ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:24:28/08/2019