کرماشان/ مەرگی گوماناوی باوکی “شەهرام ئەمیری”

کرماشان/  مەرگی گوماناوی باوکی “شەهرام ئەمیری”

ئاسۆی ڕۆژ/ بە پێی بڵاوبوونەوەی ناڕەسمی خۆکوژی عەسگەر ئەمیری، باوکی شەهرام ئەمیری (کارناسی ئەتۆمی ئیعدام کراو)، دایکی شەهرام ئەمیری، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان، لە وت و وێژ لەگەڵ ڕادیۆ فەردا مەرگی هاوسەرەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام بێ ئاگایی خۆی لە بوونی نامەی پێش خۆکوژیی هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.

مەرزییە ئەمیری، دایکی شەهرام ئەمیری لەم وتووێژەدا باس لەوە دەکات کە پاش ئیعدامی کوڕەکەیان، تووشی خەمۆکی ببوو. باس لەوە دەکات ١٥ مانگ لەمەوبەر لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی خۆیان لە کرماشان، بینیوەیەتی کە مێردەکەی بێهۆش کەوتووە.

بە وتەی مەرزییە ئەمیری، هۆی مەرگی عەسگەری ئەمیری لە بەڵگەی مەرگەکەی "وەستانی دڵ و کەمی هەناسەنووسراوە.

شەهرامی ئەمیری، توێژەر و پسپۆڕی ڕادیۆئیزۆتۆپەکانی پزیشکی لە زانستگای پیشەسازی مالکی ئەشتەر ساڵی ١٣٨٨ بە دوای سەردانی بە حەج لە مەککە، بۆ ماوەی ١٣ مانگ دیار نەما. دواتر بە بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی بە وتەی دژواز، خۆی بە نووسینگەی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ئەمریکا، لە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٨٩ گەڕێندرایەوە ئێران و لە لایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

بە پێی وتەی بنەماڵەکەی ئەمیری، شەهرامی ئەمیری پاش ٢٠ مانگ دەست بە سەر بوون، دادگایی کرا و حوکمی ١٠ ساڵ زیندان و ٥ ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری "خاشسزا درابوو، بەڵام غوڵام موحسێنی ئیژەیی وتەبێژی ئەوکاتی قووەی قەزاییە لە ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٥ باسی لەوە کرد کە "ئەمیری زانیاری چارەنووس سازی داوە بە دوژمنبە تۆمەتی جاسووسی و سیخوڕی، لە ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی هەمان ساڵ ئیعدام کراوە


ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:30:09/09/2019