ئاسۆی ڕۆژ\ له دوو پێوه‌ندی ته‌له‌یفوونی بۆ شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز وه‌لیعه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعوودی له لایه‌ن ئێمانۆئێل مه‌كرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه و بوریس جانسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا هاوپشتی خۆیان بۆ پشتیوانی كردن له ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری سعوودی دووپات كرده‌وه.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری ڕه‌سمی سعوودی (واس)، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن ئیمانۆئێل مه‌كرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌وه پێوه‌ندی تهلهفوونی پێوه كراوه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه هه‌وڵه شهڕهنگێزییهكان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی له سعوودییه مه‌حكووم كردووه و پشتیوانی فه‌ڕانسه‌ی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری سعوودییه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه خراپكارانهیه دووپات كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیهان نابێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه شل بێت و ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی به‌هێز بنوێنێت، پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرت كه له هه‌وڵه‌كانی ڕێبه‌ری سعوودییه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتیوانی ده‌كات و جێگه‌ی ڕێزه.
مه‌كرۆن هه‌روه‌ها ئاماده‌یی بۆ په‌یوه‌ست بوونی به تیمی كارناسانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه و شوێنی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ئارامكۆ په‌یوه‌ست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وه‌لیعه‌هدی سعوودی شه‌و دره‌نگ وه‌ختانی شه‌وی سێ شه‌ممه له سه‌ر چوارشه‌ممه‌ش پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌یفوونی له بوریس جانسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاوه وه‌رگرت.
بوریس جانسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌و پێوه‌ندییه تهلهیفوونییهدا له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان وه‌لیعه‌هدی عه‌ره‌بستان هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودی مه‌حكووم كرد و پێی له سه‌ر گرنگی كاردانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و به‌گرووپی به‌و هێرشانه داگرت.
بوریس جانسۆن به گه‌رمی باسی له پشتیوانی و هاوپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی دووپات كرده‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو به‌رامبه‌ر به بكه‌رانی ئه‌و هێرشانه كه ده‌بێت سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه به فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان زیاتر له ١٠٠ هێرش كرایه سه‌ر دامه‌رزاوه نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆی عه‌ره‌بستان كه به پێی ڕاپۆرته‌كان وه‌به‌رهێنانی نیوه‌ی نه‌وتی عه‌ره‌بستانی په‌ك خستووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر نرخی نه‌وت بوو له جیهاندا.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و هێرشانه له باشووری ئێرانه‌وه و له ڕێگه‌ی ٢٠ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و به مووشه‌كی جۆری كرۆز ئه‌نجام دراوه.
په‌مپێئۆ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردن به‌ڵگه‌كان سه‌ردانی سعوودیا‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودی و ئیماراتی كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سعوودیا ڕایگه‌یاند كه به هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی كه‌شتیوانی له كه‌نداو په‌یوه‌ست بووه.
له ئه‌گه‌ری پشتڕاست بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌نجام داوه، سعوودیا به پێی ماده‌ی ١٥ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ناوی به‌رگری ڕه‌وا، وڵامی هێرشه‌كان بداته‌وه بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه