ترامپ؛ وردەکاری گەمارۆ نوێکان دژی ئێران تا ٤٨ کاتژمێری دیکە ڕادەگەیەنین

ترامپ؛ وردەکاری گەمارۆ نوێکان دژی ئێران تا ٤٨ کاتژمێری دیکە ڕادەگەیەنین

ئاسۆی ڕۆژ/ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند کاتژمیر پا تویتەکەی خۆی لەسەر "بردنە سەرەوەی جێی سرجنیگەمارۆکان دژی ئێران، وتی کە وردەکاری ئەم گەمارۆیان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.

دۆناڵد ترامپ کە سەردانی لۆس ئانجلێس لە کالیفۆرنیای کردووە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانا بە هەواڵنێرانی وت کە شێوازی ئەو لە بەرامبەر ئێران گۆڕانی بە سەردا نەهاتووە. بەڵام ئامادە نەبوو هەوڵە دواترەکانی خۆی شی بکاتەوە

ناوبراو وتی دواین بژاردە، پاش هێرشەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی، شەڕ دەبێت بەڵام بژاردەی دیکەش بوونیان هەیە

هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا و لەوانە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەروە، ئەو هێرشانە بە کاری ئێران دەزانن

قورستر کردنەوە و گەمارۆی نوێ و بەرچاوی ئەمریکا دژی ئێران، لە لایەن نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازی لێکرا

نتانیاهو لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت؛ شەڕەنگێزی ڕژیمی ئێران، بەم دواییانە پەرەی سەندووە و لەوانە لە کەنداو و ئێستا ڕێک ئەو کاتەیە کە دەبێت گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی توندتر و قورستر بکرێنەوە. خۆشحاڵم کە پریزیدێت ترامپ ڕێگە ئەم کارە ئەنجام دەدات



ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:02:18/09/2019