کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتوە ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ ی خەرمانان هێزە نیزامییەکانی ڕژیم دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لەسنووری پیرانشار دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی "ئیدریس وەیسی" خەڵکی ئاوایی "گردە شیتان" گیانی لەدەستدا.

 هەروەها بەپێی هەواڵێکی دیکە کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی ڕابردوو  شوانێکی خەڵکی ئاوایی "ترش ئاوای قتور" سەربە شاری خوی بەناوی "جەعفەر ئەحمەدی" لەلایەن هێزە نیرامییەکانی ڕژیم درایە بەر دەستڕێژی گوللە و پاش برینداربوونی بەسەختی گیانی لەدەستدا.

جێگەی ئاماژەیە ساڵانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی دەیان و بگرە سەدان کۆڵبەری کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەبنە قوربانی گیانیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکی بەرچاویشیان بەهۆی سەختی رێگا و سەرماوسۆڵەوە کەم ئەندام دەبن.

کۆڵبەری پیشەیەکی سەردەمییانە نییە، بەڵام بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری خەڵکی کوردستان و هەڵاواردنی کوردستان و دواکەوتوو ڕاگرتنی ناوچە کوردستانییەکان، بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی کوردستان بۆ بژیوی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان و بنەماڵەکانیان دەست دەدەنە ئەم کارە پڕ مەترسی و تاقەت پرووکێنە.


ئه‌م بابه‌ته 158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:58:19/09/2019