زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس لە ئێران ئیدزیان هەیە

زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس لە ئێران ئیدزیان هەیە

مینو موحرەز، سەرۆک ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیدز دەڵێت؛ سەرەڕای ئەوەی کە ئامارە ڕەسمییەکان ڕێژەی تووشبووان بە نەخۆشی ئیدزیان ٣٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە، ٦٠ هەزار کەسی دیکەش تووشی نەوخۆشی ئێچ ئای ڤی موسبەتن.

بە وتەی ناوبراو؛ بە شێوەی ڕەسمی ٣٠ هەزار نەخۆشی ئێچ ئای ڤی لە ئێران دۆزراونەتەوە کە لەم ڕێژەیە ٢٢هەزار کەس لە ٢٠٠ کلینیک و ناوەندی تەندروستی نەخۆشییە کردارییەکان دەرمان دەکرێن، بەڵام ڕێژەی تووشبووان بە ڤیروسی ئیچ ئای ڤی لە ئێران ٩٠ هەزار کەس دەخەملێنرێت. واتە ٦٠ هەزار کەسی دیکەی تووش بوو بەو ڤیرووسە لە ئێران نەدرۆزراونەتەوە. بە واتایەکی دیکە دوو لە سەر سێی تووشبووان بە ئیدز نەناسراون.

موحرەز بەرامبەر بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی تووشبووان بە نەخۆشی کوشەندەی ئیدز هۆشداری داوە و پێی لە سەر ئەوە دادەگرێت دەبێت بە بردنە سەرەوەی وریایی و وشیاری گەنجان لە بواری نەخۆشی ئیدز، پێش تەشەنە سەندی ئەم نەخۆشییە بگرین.

نەخۆشی ئیدز کە لە ڕێگەی ڤیرووسی ئێچ ئای ڤی مرۆڤ تووشی دەبێت و لە ڕێگای خوێن و کرداری سێکسییەوە دەگوازرێتەوە، نەخۆشییەکی کوشەندەیە. 

لە ئێران بەهۆی گیرۆدەبوونی ژمارەیەکی چەند میلیۆنی بە ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێگەی تەزریق و دەرزی دەگوازرێتەوە. 



ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:19/09/2019