سپا و ئەرتەش مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانی دەدەن

سپا و ئەرتەش مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانی دەدەن

حەمید واحدی، جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە سێهەمین ڕژەی ئاسمانی هاوبەشی ئەرتەش و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ٣١ی خەرمانان بەڕێوە دەچێت.

کاتی بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە بە بۆنەی ساڵوەگەری شەڕی ئێران و عێراقە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا بە دوای گرژییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە، تۆمەتبار بوونی ئێران لە لایەن ڕۆژئاوا و وڵاتانی کەنداو بۆ ئەوەی کە ئێران لە پشت هێرشەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ عەرەبستانی سعودییەوە بووە، ئەگەری بەکار بردنی گورزی سەربازی دژی ئێران، بەهێزتر بووە و کۆماری ئیسلامی بەنیازە لەم ڕێگەیەوە پەیامێک بنێرێت.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران هەڕەشەی ئەوەی کرد کە کۆماری ئیسلامی لە ترسان لە هەڕەشەی دوژمنانی گەورە و بچووک تێپەڕێوە و ئامادەی هەرجۆرە شەڕێکە.



ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:19/09/2019