سی بی ئێس؛ هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیا بە ڕەزایەتی خامنەیی بووە

سی بی ئێس؛ هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیا بە ڕەزایەتی خامنەیی بووە

بە دوای ئەوەی کە ئەمریکا و عەرەبستان تاوانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودییان خستە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆڕی میدیایی سی بی ئێس ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لە زار سەرچاوەیەکی دەولەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، باسی لەوە کردووە کە ئەو هێرشانە بە ڕەزایەتی مەرجداری عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئەنجام دراوە و هەندێک لە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە شوێنی هەڵدانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەرەو عەرەبستان لە "ئەهوازلە باشووری ئێرانەوە ئەنجام دراوە

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی خستنە ئەستۆی هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی بە تۆمەت دەزانن و دەڵێن کە ئەم هێرشانە لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ئەنجام دراوە.

شەوی ڕابردوو تورکی ئەلمالکی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەرەبستانی سعوودی وێڕای نمایشدانی پاشماوەی ئاسەواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان باسی لەوە کرد کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی هی ئێرانن و هێرشەکەش لە باکوورەوە کراوە نەک لە باشوو.

جێی ئاماژەیە کە یەمەن لە باشووری عەرەبستان هەڵکەوتووە و ئێران لە باکووری سعوودیا واتە هێرشەکان لە ئێرانەوە ئەنجام دراون.



ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:49:19/09/2019