وەزیری دەرەوەی فەڕانسە؛ ئیدیعای حوسییەکان درۆیە!

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە؛ ئیدیعای حوسییەکان درۆیە!

ژان ئیو لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانان، لە نوێترین لێدوانی دەربارەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی، ئیدیعای میلیشیا شێعەکانی حوسی لە یەمەنی دەربارەی هێرش کردنیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان بە بێ ئیعتبار و درۆ زانی.

ئەم هێرشە بۆ ماوەیەک نیوەی بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستانی سعوودی پەک خست، عەرەبستان و ئەمریکا، ئێران بە تاوانکاری ئەم هێرشانە دەزانن

پێشووتر وەزیری دەرەوەی فەڕانسە وتبووی؛ پێویستی لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوەی وردتر بکرێت. لە پێوەندییەکی تەلەیفوونی نێوان بن سەلمان و ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، مەکرۆن بەڵێنی ئەوەی دابوو کە تیمێکی پسپۆر بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە ڕەوانەی سعوودیا دەکات.

پێ دەچێت ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تیمی فەڕانسەی بن کە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە سەردانی عەرەبستانیان کردبوو


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:59:19/09/2019