کۆبوونەوەی کرێکاران لە بەردەم زیندانی ئەراک بەردەوامە

کۆبوونەوەی کرێکاران لە بەردەم زیندانی ئەراک بەردەوامە

ژمارەیەک لە کرێکارانی کارخانەی هێپکۆ بۆ ئازادی کرێکارە دەستگیر کراوەکان لە بەردەم زیندانی شاری ئەرک کۆبوونەوەی ئیعترازییان ڕێکخست.

بە پێی هەواڵەکان لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا ٢١ کەس لە کرێکارەکان بە دانانی بارمەتە ئازاد کراون.

لە میانەی ئیعتراز و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی کرێکارانی یەکەی پیشەسازی هێپکۆ، ٢٩ کەس لەو کرێکارانە دەستگیر کراون.

هەواڵنێری کاری ئێران ئیلنا لە زار کرێکارانەوە دەڵێت کە لەو ٢٩ کەسە کە دەستگیر کراون، ٨ کەس هەر وا لە دەستبەسەر ماونەتەوە

خولی نوێی ناڕەزایەتییاکانی هێپکۆ ناوەڕاستی خەرمانانی ئەمساڵ دەستی پێکرد و بە پێی ئامارەکان نزیکەی ٩٠٠ کەس لەو ناڕەزایەتییەدا بەشدار بوون.

کرێکارانی هێپکۆی ئەراک جگە لە مانگرتن، هێڵی ڕێگەی ئاسنی باکوور و باکووریشیان داخست کە پاش هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم خۆپیشاندان ئیعترازییە توندوتیژی لێ کەوتەوە



ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:19/09/2019