بژاردەی سەربازی لە بەرامبەر ئێراندا دەخرێتە بەردەم ترامپ

بژاردەی سەربازی لە بەرامبەر ئێراندا دەخرێتە بەردەم ترامپ

بە دوای هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی، هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێس ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی پێنتاگۆن بڕیارە تا چەند کاتژمێرێکی دیکە "کۆمەڵێکی بەرین لە بژاردەی سەربازیلە بەرامبەر ئێراندا بخەنە بەر دەم سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

ئەم هەواڵنێرییە سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی لە زار بەرپرسێکەوە کە نەیوسیتووە ناوەکەی ئاشکرا بێت ئەم هەواڵەی درکاندووە لە کە درێژەی تاوتوێ کردنی ڕێگە جۆراجۆرەکانی کاردانەوە نواندن بەرامبەر بە ئێران، ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی ئەمنییەتی لە کۆشکی سپی بەڕێوە دەچێت.

بە وتەی ئەم بەرپرسە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی بڕیارە "پێڕستێک لە کۆمەڵێک ئامانج لە خاکی ئێرانبۆ هێرشی ئاسمانی بە دۆناڵد ترامپ پێشکەش بکرێت

بەڵام هەر ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە چوارچێوەی ئەم "کۆمەڵە بەرینە لە بژاردە سەربازییەکانفەرماندە سەربازییەکان هەروەها دەربارەی ئەوە هۆشداری دەدەنە ترامپ کە ڕەنگە ئەم هێرشان ببێتە مایەی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران



ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:50:20/09/2019