شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ساڵانە بەهەزاران کەس لە ئێران دەکاتە قوربانی؛ بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ساڵانە ۱۱۲هەزار کەس بەتوشبووانی شێرپەنجە لە ئێران زیاد دەبێت و لە نێوان جۆرەکانی شێرپەنجە، شێرپەنجەی گەدە زۆرترین ڕێژەی توشبووانی هەیە، هەر بە پێی ئەم ئامارە ساڵانە حەوت هەزار پیاو و زیاتر لە سێ هەزار ژن توشی ئەم نەخۆشیە دەبن کە هەشت هەزار کەسیان گیان لەدەست دەدەن.
پارێزگاکانی ئەردەبیل، زەنجان، خوراسانی باشوور، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەو پارێزگایانەن کە زۆرترین توشبووانی بە شێرپەنجەی گەدە لێیە، بەم پێیە، لە هەر ١٠٠ کەس، ٣٠ کەسی گیرۆدەی ئەم نەخۆشیەیە.
بەکارهێنانی توتن و تریاک و خوێی زیاد لەپێویست هۆکاری سەرەکی توشبوون بەم نەخۆشیەن.
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه