ساڵانە زیاتر لە هەشت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران ڕودەدات کە ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بەڕێنماییەکان و خراپی ڕێگاوبان هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتوچۆن.
هەر لەم پەیوەندەدا، موسا ئەمیری، جێگری پۆلیسی ڕاهور بە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند: زۆربەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران ئۆتۆمبێلی جۆری پڕایدن؛ ئەمەش بەهۆی ناستانداردبوونی جۆری ئۆتۆمبێلەکە.
ناوبراو هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری پڕاید ڕوولە زیاد بوونە و ڕۆژانە دەیان کەس دەکاتە قوربانی.
ئهم بابهته 225
جار خوێنراوهتهوه