رۆژی دووشەممە ۷ی مانگی ئۆکتۆبری۲۰۱۹ی زاینیی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە هەولێر سەردانیە سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی کرد.
سەرەتا لە لایەن بەڕێز "باپیر کامەلا” سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و شاندێکی سەرکردایەتییان پێشوزای لە هاوڕێ "عەبدوڵڵا موهتەدی” سکرتێری گشتی کۆمەڵە و وەفدی یاوەری کرا.
لەم دیدارەدا چەند تەوەری گرینگی رۆژی لە لایەن هەر دوو لاوە هاتە ئاراوە و باس له بارودۆخی سیاسی ناوچهکه، پارچهکانی کوردستان بهگشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی و ئێران کرا و بیروڕایان لەسەر ئاڵووگۆڕکرا. تەوەرێکی تری باسهکانی ئهو دیداره، باسکردن لهسهر پێوهندیی نێوان هێز و لایهنهسیاسییهکانی کوردستان بوو و هەردوولا ڕاوسەرنجی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی.
لە کۆتاییدا هەر دوولا لە سەر پەیوەندی لە مێژینەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکارانی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا جەختیان کردەوە.
شاندی یاوەری سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە دیدارەدا بریتی بوون لە هاوڕێیان، کاکۆ عەلیار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە.
ئهم بابهته 770
جار خوێنراوهتهوه