مانگرتنی کرێکارانی حەوت تەپە پێی نایە دووهەمین ڕۆژی خۆیەوە

مانگرتنی کرێکارانی حەوت تەپە پێی نایە دووهەمین ڕۆژی خۆیەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە نارەزایەتی بە وڵام نەدانەوە بە داخوازیەکانیان و بۆ گەڕانەوەی ئەو کارخانە بۆ بەشی دەوڵەتی، کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
 
بە پێی هەواڵەکان کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندوە؛ بەرپرسانی کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە لە هەوڵی جیا کردنەوەی بەشەکانی کارخانەکەدان و ئەوەش  نیگەرانی لای کرێکاران بۆ لە دەست دانی کارەکانیان درووست کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:40:05/11/2019