بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی جۆری سەمەند و بارهەڵگرێک لە جادەی نێوان "نەغەدە_پیرانشار" دوو کەس بوونە قووربانی.
بە پێی ئامارە ڕەسمییەکانی خودی کۆماری ئیسلامی ساڵانە لە ئێران زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.
نا ستاندارد بوونی ڕێگا و بان، لە خوارەوبوونی جۆری ئیتۆمبیلەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی و کەمتەرخەمی شۆفیەرکان لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچوون لە ئێران و کوردستان کە ڕۆژانە قوربانی لێ دەکەوێتەوە.
ئهم بابهته 649
جار خوێنراوهتهوه