گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بۆکانی لەشاری هەولێر

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بۆکانی لەشاری هەولێر
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەڵوەر کرێکارێکی خەڵکی شاری "بۆکان" بەناوی "بەهمەن قادری" لەشاری هەولێر لەکاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.
 سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند؛ ناوبراو لە کاتی کارکردن لەسەر تیری برق، برق دەیگرێت و دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدات.
سیاسەتی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرمایە گوزاری نەکردن و زاڵ بوونی دیدی ئەمنیەتی بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان، بەربەستە سیاسی، ئابووری وکۆمەڵایەتییەکان دۆخێکی وای هێناوەتە ئاراوە کە خەڵکی کوردستان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان خۆیان، ناچارن زێت و نیشتمانی خۆیان جێ بێڵن و بە مەبەستی کرێکارای پەرەوازەی شوێنی تر بن کە وەک دیاردەیەکی کۆن لە کوردستان بە "کرێکارانی کۆچبەر" ناسراوە. 
کاک "بەهمەن" لە زومرەی ئەو کرێکارە کۆچبەرانە بوو کە بۆ بژیوی ژیانی خۆی ڕێی کۆچی گرتە بەر و بەداخەوە بە هۆی نەبوونی ئیمینی شوێنی کار گیانی لە دست دا.

ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:26:13/11/2019