دەستگیر کردنی ٤ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

دەستگیر کردنی ٤ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی "ئەسکەندەر ڕەوەندی" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر کراوە.
ناوبراو بەڕێوەبەری کاناڵێکی تێلێگرامی بووە و هۆکاری دەستگیر کردنەکەی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری و گواستنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی ڕۆژئاوا بووە.
سەرچاوەیکی دیکە لە شاری بانە رایگەیاند؛ دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری "بانە" بە ناوەکانی "کاوە رەسوڵی" و "هادی مەحەمەدی" لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
جێگای باسە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ناوچەی "ناڵۆس"ی سەر بە شاری "شنۆ" بە ناوی "عەبدولڕەحمان" لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تاکاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە زانیاریەک لەسەر هۆکار و جێگای دەستگیر کردنەکەی لەبەردەستدا نییە.

ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:13/11/2019