پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی خاتوو مونیرە فەلسەفی


پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی خاتوو مونیرە فەلسەفی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگاداربووینەوە لە حەوتووی ڕابڕدوو، ڕێکەوتی ٧ی مانگی نوامبەری ٢٠١٩ زایینی، دڵە گەورەکەی خاتوو "مونیرە فەلسەفی" دایکی گیانبەختکردووان "ئەحسەن ناهید" و "شەهریار ناهید" لە وڵاتی ئەمریکا لەلێدان کەوت. جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئەحسەن و شەهریار ناهید لە ئەنجامی هێرشی جەلادانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کوردستان و لە دادگایەکی ٥ خولەکیدا، لەگەڵ ٩ کەسی دیکە لە تێکۆشەران و ئازادیخوازان، بە فەرمانی خەڵخاڵی جەلاد گوللەباران کران. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە ئەحسەن ناهید لەسەر تەختی برانکارد و بەبرینداری ئێعدام کرا. دواتر وێنەی دڵتەزین و کارەساتباری ئەم جینایەتە بڵاوبووەوە و ناوەڕۆکی دژەمرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەموو دونیا ڕوونتر بوویەوە.
ئێمە بەناوی سەرکردایەتی و بەنوێنەرایەتی لەهەموو هاوڕێیانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی ئەم دایکە فیداکار و جەرگسووتاوە دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.
لە بەرەبەیانی ئازادیدا ناوی ئازیزیان یاد دەکەینەوە.

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە

13ی نوامبەری 2019ی زایینی

23 ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاویی



ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:10:14/11/2019