بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لو نێوان ٢ ماشینی جۆری "پێراید" و "پژۆ٤٠٥" لە ڕێگای نێوان "سنە" بۆ 'هەمەدان" ١٠ کەس بریندار بوون.
پێی ئامارەکانی خودی کۆماری ئیسلامی ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.
جێگەی باسە خراپی ڕێگاو بانەکانەکان و نەبوونی خزمەت گوزاری و خراپی جۆری ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییانی هاتوچۆ هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکانی هاتوچۆن
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه