هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری "بۆکان" ڕایگەیاند خۆپیشاندانەکان لەو شارە بەردەوامە و لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا چەندیک کەس لە لایەن
هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون کە ناونیشانی ١ ژن بە ناوی "فاتمە
دادوەند" بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا کراوە.
سەرچاوەی هەوالەکە ڕایگەیاند؛ شەقامە سەرەکیەکانی شاری بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوت
گەرەکانی ڕژیم میلیتاریزە کراوە و بە هۆی ئەوەی هێزەکانی ڕژیم لە شەقامە سەرەکییەکانی
ئەو شارەدا جێگیر کراون کۆبونەوە ناڕەزایەتییەکان بە شێوەی پەخش و بڵاو
بەڕێوەدەچێت.
ئهم بابهته 174
جار خوێنراوهتهوه