خاتەمی دەستخۆشی لە خامنەیی کرد بۆ هەڵوێست گرتنی لە بەرابەر ناڕەزاییان


خاتەمی دەستخۆشی لە خامنەیی کرد بۆ هەڵوێست گرتنی لە بەرابەر ناڕەزاییان

محەمەد خاتەمی؛ سەرۆک کۆماری پێشوو و یەکێک لە کەسایەتیە بە ناو بانگەکانی ئیسڵاح خوازان لە ئێران دەسخۆشی و سوپاس گوزاری عەلی خامنەیی کرد بۆ هەڵوێست گرتن و بەرنگار بوونەوە لەگەڵ ناڕازیان.


خاتەمی سەرەڕای دەسخۆشی لە خامنەیی بۆ سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکان، خۆپیشاندانەکانی دەستکردی وڵاتانی دەرەکی ناوبرد و باسی لەوە کرد کە دەبێت دەوڵەت سوپاس گوزاری خامنەیی بێت بۆ ئەوەی بە هەڵوێست گرتنی خۆی ناڕەزایەتییەکانی سەرکوت کرد.


٢٤خەزەڵوەری ٩٨ لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم، بارودۆخی نالەباری ئابووری، گرانی و بێکاری خۆپیشاندانی جەماوەریان بەڕێوەبرد.
 خۆپیشاندانانەکان بە تووندی زیاتر لە ١٣٠ شاری ئێرانی گرتەوە بناغەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە ئیسڵاح خواز و ئسووڵ گەراوە کردە ئامانج خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بوون.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوت کردنی ئەم خۆپیشاندانانە لە هیچ ڕێگایەک خۆی نەپاراست و بە سەدان کەسی لە شەقامەکان و زیندانەکان کوشت، بە هەزاران کەسی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرد و هەزاران کەسی دەستگیر کردوە کە چارەنووسی زۆربەیان تا ئێستا نادیارە.


ئه‌م بابه‌ته 230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:05/12/2019