نیۆیۆرک تایمز: ئێران توانای سارووخی خۆی لە عێراق زۆر کردووە

نیۆیۆرک تایمز: ئێران توانای سارووخی خۆی لە عێراق زۆر کردووە
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی سەرماوەز، ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە ئێران لە بەردەوامی ناسەقامگیری و ئاژاوەکانی عێراق بە مەبەستی دامەزراندنی زەرادخانەیێکی نهێنی"مووشەکی باڵستیک"ی کەم مەودا کەڵکی وەرگرتووە.
نیۆیۆرک تایمز لە بەشێکی دیکە لەو ڕاپۆرتەدا نووسی: "بە پێچەوانەی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، هەڵسەنگاندنی نوێی زانیاری لە  مووشەکەکانی ئێران لە عێراق نیشاندەری ئەوەیە  کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرگری لە هەنگاوەکانی ئێران تاڕادەیێکی زۆر بە  ئاکام نەگەیشتووە."
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمریکا لە مانگی مەی ئەمساڵ، نزیک بە ١٤هەزار هێزی نوێی لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە.ڕۆژنامەی واڵ ئێستریت جۆرناڵیش لە ڕاپۆرتێکدا نووسی  ئەگەری هەیە کە ترامپ هێزەکانی ئەمریکا بە مەبەستی بەرەنگاری لەگەڵ مەترسییەکانی ئێران دوو بەرابەر بکات.


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:05/12/2019