پاوە/ خۆیشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

پاوە/ خۆیشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۱٥ی خەزەڵوەر، دادە "مەلەک مینا عەزیزی زادە" دۆست و هەواداری کۆمەڵە و خۆیشکی هاوڕێی گیانبەختکردوو شەهید "موزەفەر عەزیزی زادە" لە تەمەنی ٦۹ ساڵیدا لە شاری "پاوە" ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
دادە "مەلەک مینا عەزیزی زادە" کەسایەتی خۆشناو و جێگای بڕواو متمانەی ناوچەی پاوە و دۆستی دێرینی کۆمەڵە بوو بە شێوەیەک دوای شەهید بوونی براکەیشی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵە بەردەوام بوو و خۆی بە درێژەدەری ڕێگای هەموو شەهیدانی کۆمەڵە دەزانی.
شەهید "موزەفەر عەزیزی زادە" ناسراو بە "موزەفەرە ڕەش" پێشمەرگی لێهاتوو و فیداکاری ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بوو کە ساڵی ۱۳۶۰ی هەتاوی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە گیانی ئازیزی فیدا کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی ئازیزی "عەزیزی زادە" و سەرجەم خزم و کەسوو کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:49:06/12/2019