سنە/ بۆ ترس لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی هەڕەشە لە مامۆستایان دەکرێت

سنە/ بۆ ترس لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی هەڕەشە لە مامۆستایان دەکرێت
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ ناوەندی پەروەردەی ناحیەی ٢ی شاری "سنە' بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی مامۆستایان پێشگرتن بە کۆبونەوەی نارەزایەتی ئەو مامۆستایانە، نامەی هەڕەشەی بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئەو ناوچەیە بەڕێ کردوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ ترس لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی خەڵک لە ئێران بە تایبەت دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ترس لە سەرهەڵدانی دەورێکی نوێ لە خۆپیشاندانەکان پەنای بۆ هەموو شێوازێکی سەرکوت،هەڕەشەکردن و  دەستگیر کردنی چالاکانی سیاسی، مامۆستایان، خوێندکاران، کرێکاران، ژینگە پارێز و ... بردوە.

ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:10/12/2019