بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری "بانە"

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵێ ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی  سێشەمە ۱۹ی سەرماوەزی ٩٨ لە سنووری "زەلە"ی شاری "بانە" کۆڵبەرێکی لاو بەناوی "یادگار ئیسماعیلی" خەڵکی ئاوایی "زەلە" بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕیژیم بەسەختی لاقی بریندار دەبێت.

جێگەی باسە ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەن دومنداڵەو بەمەبەستی چارە سەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

پرسی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان و کێشە و گرفتەکانیان پرسێکی گرنگە کە هۆکاری سەرەکی هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی ئابووری، هەژرای و بێکاری و نەبوونی هەلی کار لە کوردستان کە سەرەکی ترین هۆکاری سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی کۆماری ئیسلامییە.


ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:10/12/2019