پاوە/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

پاوە/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە سەرلە بەیانی ڕۆژی سێ شەمە ۱۹ی سەرماوەزی ١٣٩٨ بەهۆی تەقینەوەی مین لاوێکی خەڵکی ئاوایی "شمشیر" سەربە شاری "پاوە" بە ناوی "عوسمان ڕۆستم زادە"  لە سنووری "شوشمێ" بەسەختی برینداربوو.

جێگەی باسە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

"مین"ی بەجێماوی  دوای شەڕی ٨ سالەی ئێران و عێراق و خاوێن نەکردنەوەی ناوچە مین ڕێژ کراوەکان هۆکاری سەرەکی بوون بە قوربانی خەڵکی ئەو ناوچانەیە.

ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:27:10/12/2019