ئەمریکا: ئێران لە پشتی دوایین هێرشەکان بۆ سەر بنکە نیزامییەکانی عێراقە

ئەمریکا: ئێران لە پشتی دوایین هێرشەکان بۆ سەر بنکە نیزامییەکانی عێراقە
چەندین بەرپرسی ئەمریکایی بە هەواڵنێری CNN ڕایان گەیاندووە کە ئەمریکا ئەوە دەزانێت کە کۆمەڵێک لە هێرشەکان بە ڕاکێتی پێشکەوتوو بووە کە لە چەندین ڕۆژی ڕابردوو بە دژی ناوەندە نیزامییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و عێراق لە عێراق دا ئەنجام دراوە.
شان رابێرتسۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە وتووێژێکدا بە سی ئێن ئێنی وت: "ئێمە ئەم ڕووداوانە وەکوو هێزە ئەمنیەتییەکانی عێراق کە لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان دەکەن بە جدی دەگرین. ئێمە ڕامان گەیاندووە کە هێرش بۆ سەر فەرمانبەر، کەرەستەو و کەلووپەلی ئەمریکا تەحەمول ناکرێت و ئێمە مافی بەرگری لە خۆمان هەیە."
ڕۆژی دوشەممە ١٨ی سەرماوەز، لە هێرشێکی ڕاکێتی بۆ سەر بنکەیێکی نیزامی لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغداد، ٦ نیزامی عێراقی بریندار بوو. هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا بو ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان جێگیر بوون هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەش هێرشیکی دیکە بۆ سەر بنکەی نیزامی شکاری "بەلد" ئەنجام درابوو.
تۆمەتبار بوونی ئێران لە دوایین هێرشەکان بۆ سەر بنکە نیزامییەکان لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی بە سەرکووتی توندووتیژی خۆپیشاندەرانی عێراقیش تۆمەتبار کراوە.

ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:32:10/12/2019