منداڵ هاوسەری لە ئێران ٤ بەرامبەر بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینەوە

منداڵ هاوسەری لە ئێران ٤ بەرامبەر بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینەوە

"محەمەد مێهدی توندگویان" جێگری بەرپرسی کاروباری لاوانی وەزارتی وەرزش و لاوان " ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی سەرماوەز ئاشکرای کرد کە منداڵ هاوسەری لە ئێران ٤ بەرامبەر بەرز بوەتەوە.

هۆکاری بەرز بونەوەی ئەم ڕێژەیەی لە چاو ساڵای ڕابردوو هەڵ دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی چەوتی پیاو سالارانەی کۆماری ئیسلامی کە تێیدا پشتیوانی لە منداڵ هاوسەری کراوە، قەیرانی ئابووری و کێشەی کۆمەلایەتیەکان لە هۆکارەکانی دیکەی ئەم دیاردەیە. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیش بە ڕێ خۆش کردن و پەرە پێدانی یاسای پیاو سالاری، سەرکوتی ژنان و قەیرانی ئێستای ئابووری لە ئێران پەرە بەم دیاردەیە دەدات.
بە وتەی "توندگویان" یەکێکی دیکە لە هەوڵەکانی ڕژیم کە ڕێگا خۆشکەرە بۆ پەرە پێدانی منداڵ هاوسەری پێدانی وامی هاوسەرگیریە.

بە پێی وتەی ناوبراو ئامارگەلێک هەیە کە منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ بەتایبەت کچان ژێر ئەم تەمەنە لە وام و ئەم ئامارە بەپێی ساڵی ڕابردوو ٤ بەرامبەر بەرز بوەتەوە.

پێشتر« کامیل ئەحمەدی» لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی، باسی لەوە کرد کە لە بەفرانباری ساڵی٩٧ بە ئێعلامی ئەوەی کە ١٧ لەسەدی ئیزدواجەکان پەیوەندی بە کچانی ژێر ١٨ ساڵە، ڕایگەیاندووە کە ١٤ هەزار منداڵی بێوەژن ژێر١٨ ساڵ لە ئێران هەیە.

ئەم ئامارە لە حاڵێک دایە کە " کنوانسیۆنی مافی منداڵان" ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە ئێرانی پێ زیاد بووە، کەسانی ژێر ١٨ ساڵیان بە منداڵ ناسیوەو دەوڵەتەکانیان بە بەرپرس زانیوە کە پێش بە منداڵ هاوسەری و لە وڵاتەکانیان بگیردرێت.


ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:40:10/12/2019