٣ شارۆمەندی کورد لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان بە بارمتەی قورس ئازاد کران


٣ شارۆمەندی کورد لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان بە بارمتەی قورس ئازاد کران
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، دوو شارومەندی کورد بە ناوەکانی ''نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن نژاد'' کە لە  ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەستگیر کرابوون، هەر کامیان بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران.
ئەو دوو شاروومەندە کوردە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی سەقز، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی '' مستەفا خەیری و یاسین خەیری'' لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوون.
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو دوو شارۆمەندە کوردەی ١٤٠ ملیۆن تمەن جەریمە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، شاروومەندێکی دیکە بە ناوی '' ساعد بەنەفشی'' خەڵکی شاری سنە، کە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی سنە،لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو، بە بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:46:11/12/2019