لەک ئەمیر؛ هیچ کاندیدایەک بۆی نیە لە بەرهەمەکانم بە مەبەستی پڕوپاگندە لە هەڵبژاردن کەڵک وەرگرێت

لەک ئەمیر؛ هیچ کاندیدایەک بۆی نیە لە بەرهەمەکانم بە مەبەستی پڕوپاگندە لە هەڵبژاردن کەڵک وەرگرێت
شاعیر و نوسەری گەورەی کورد "لەک ئەمیر" لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە کە هەر جۆرە کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمەکانی بە مەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان لە ئێران لە لایەن کاندیداکانەوە قەدەغە کرد.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا بڵاوی کردەوە؛ لەم کاتو ساتەدا خەڵکی چەوساوەی ئێران لە خەمی لەدەستدانی ڕۆڵەکان و ئازیزانیاندان کە لامانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا گیانیان بەختکردووە و لە لایەکی دیکەوە هەڵبژاردان لە ئێران لە لای من هیچ مەشرووعیەتێکی نیە و تێدا بەشداری ناکەم ، هەر بۆیە بە هیچ شێوازێک بە هیچکەسێک  ڕێگا نادەم کە لە بەرهەمەکانم لە هەڵبژاردنەکاندا کەڵک وەر بگرێت.
هەڵبژاردنەکانی "مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرگان" لە ئێران بڕیار وایە کە ڕۆژی ٢ی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوی لە ئێران بەڕێوە بچێت بەڵام بۆ هەموان ئەوە ئاشکرایە کە هەڵبژاردن لە ئێران تەنیا شانۆیەکە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گۆڕینی بارودۆخی نالەباری ئابووری و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم نیە.

ئه‌م بابه‌ته 433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:13:12/12/2019