مایک پۆمپێئۆ: ئەو پەڕی گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە

مایک پۆمپێئۆ: ئەو پەڕی گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە تا ئەو کاتەی کە هەڵسووکەوتی پڕ لە مەترسی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەبێت، کارزاری ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکاش درێژەی دەبێت و هەروەها ڕایگەیاند کە ٣ کۆمپانیای گواستنەوەی ئێران کە یارمەتی گواستنەوەی کەرەستەی سەرکووتی خەڵکی ئێران و چەکی کوشتنی بەکۆمەڵ دەکەن چوونەتە ناو لیستی گەمارۆکانەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا لە واشینگتۆن وتی کە کۆمپانیای کەشتیوانی ئێران و یەک کۆمپانیای "چین"ی کە بنکەکەی لە "شانگهای"ە بە هۆی شکاندنی گەمارۆکانی "ئێران" سزا دراوە و دەچێتە ناو لیستی گەمارۆکانەوە و هەروەها ڕایگەیاند کە کۆمپانیایێکی گواستنەوەی "ئێران" بە "یەمەن"یش چووتە ناولیستی گەمارۆکانەوە.
کۆمپانیای "ماهان ئەیری"ش بە لیستی ئەم گەمارۆیانە ئیزافە زیاد بوو. ئەم کۆمپانیایە لە چوارچێوەی هەنگاوە دژە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا گەمارۆ درابوو بەڵام ئەمجارە بە هۆی گواستنەوەی کەرەستەی سەکووتی خەلکی ئێران و چەکی کوشتنی بە کۆمەڵ چووتە ناو لیستی گەمارۆکانەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە ئەم گەمارۆیانە تا ١٨٠ ڕۆژی تر دەسپێدەکات تا ئێران تا ئەو کاتە بتوانێت کە بۆ گواستنەوەی کەڵ و پەلی پێویستی خەڵک و کەلوو پەلی مرۆڤ دۆستانە ڕێگای دیکە پەیدا بکات.
پرۆژە شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکاری تا ئێستا بەردەوام مەترسییەک بوە بۆ خەڵکی جیهان و بە هۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەیەوە لە لایەن وڵاتانی نێونەتەوەیی بە تایبەت ئەمریکا گوشار و گەمارۆگەلێکی زۆر بەسەر ئێراندا سەپێندراوە بۆ واز هێنان لە هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی بەڵام تا ئێستا نە تەنیا کۆتایی بە شەڕنگێزی خۆی ناهێنێت بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵە تیرۆریستییەکانی پەرە پێ دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:56:12/12/2019