هەڤاڵانی بەڕێزی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

هەڤاڵانی بەڕێزی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 بەبۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی نوێ و سەرجەم کادر و پێشمەرگە و هۆگرانتان دەکەین و  ئاواتی داهاتوویەکی گەشتان بۆ دەخوازین. هیوادارین کە دەرەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، خوێن و وزەیەکی نوێ بە گیانی حیزبە خاوەن ئەزموونەکەتاندا بگێڕێت و ببێتە هەوێنی هەرچی زیاتر بەهێزبوون و یەکێتی لە نێو یەکێتیدا بۆ خزمەت بە خەڵکی کوردستانی باشوور و گەشەسەندن و پێشکەوتنی زۆرتری کۆمەڵگا. 
بە ناوی ڕێبەرایەتی و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی دووبارە ئاواتەخوازین هەر وەک ئەزموونی ڕابڕدوو لەم خولە نوێیەی چالاکی و خەباتتاندا دەور و نەخشێکی پڕشنگدار و درەوشاوە لە تێکۆشان و بەڕێوەبەرایەتی و کارامەیی بۆ کارنامەی سیاسی خۆتان تۆمار بکەن.



کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٩ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:33:01/01/2020