ئیعترافی بەرپرسانی ڕژیم بە ناکارئامەیی ڕژیم بۆ تەواو کردنی پرۆژەکانی ئاوەدانی!

ئیعترافی بەرپرسانی ڕژیم بە ناکارئامەیی ڕژیم بۆ تەواو کردنی پرۆژەکانی ئاوەدانی!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بابەک دین پەرست ، جێگری هاوئاهەنگی پرسە ئابوریەکان و پێشکەوتنی ناوچەکە و وەزیری وڵات. بوونی ٨۷هەزار پڕۆژەی ناتەواو لە ئێران ڕاگەیاند و وتی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە پێویستی بە ٨۰۰هەزار ملیارد تمەن بودجە هەیە لەکاتێکدا ئەمە ئەستەمە و جێبەجێ کردنی لەدەست سەرمایەداراندایە.

 

بێشوو تریش محەمەد باقر نەوبەخت ڕایگەیاندبوو کە ساڵی ۹۷ی هەتاوی ٨٦ هەزار پڕۆژەی تەواونەکراو لەئێراندا بوونی هەیە کە حکومەت لەبەر کەمی سەرچاوەکان تەنانەت ساڵی داهاتوش توانایی کارکردنی لەم پڕۆژانەدانیە.

 

جێگری حەسەن ڕۆحانی و بەرپرسی وەزارەتی پیلان و ئابوری وڵات جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە سەرچاوەکانیان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژانە بە پێی پێویست بودجەی نیە .بەوپێیە گرینگترین کارەکانی ئێمە ئەوەیە کە بتوانین هەموو پڕۆژەکانی کە لە ساڵی ۱۳۹۹ جێبەجێ بکەین و بیکەین بە گرینگترین کارەکانمان.

 

 

بێهروز بنیادی، نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی چوارشەمە ۱٦بەهمەن ژمارەی پڕۆژە ناتەواوەکانی زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە خەمڵاند کە لەلایان بەرپرسەکانی حکومەتەوە باسی لێوەدەکرێت و ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەکان٦۰۰هەزار پڕۆژەی تەواونەکراو لە سەرتاسەری ئێراندا بوونی هەیه کە بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بەنرخی ڕۆژ بەهەزاران ملیاردی پێویستە.

 

بابەک دین پەرست،جێگری وەزیری وڵات ، ڕۆژی چوارشەمە ۱٦بەهمەن لە بارەی سەفەرەکەی بۆلوڕستان لەقسەکانیدا لەسەر زاری وەزیری پیلان و ئابوریەوە ڕایگەیاند کە لە وڵاتدا ٨۷هەزار پڕۆژەی تەواو نەکراو بوونی هەیە کە لەم ڕێژەیە ٨۱هەزار پڕۆژەی ئوستانەکان و ٦۰۰۰هەزار پڕۆژەی میلی هەیە. هەروەها دین پەرست گوتی:ساڵی۱۳۹٦ ڕاگەیاندراوە کە بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە ٥۰۰۰هەزار ملیارد تمەن پێویست بووە و بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە بە ٨۰۰هەزار ملیارد گەیشتووە.

 

 

ئێستاکە پەرپرسەکانی کۆماری ئیسلامی بەبیانووی نەبوونی بودجە لە تەواوکردنی ئەوپڕۆژانە پاشگەز بوونەتەوە. بابەک دین پەرست ڕۆژی ۱٦بەهمەن لە لوڕستان ئاماژەی بە نەبوونی توانایی بۆ تەواوکروونی پڕۆژە ناتەواوەکاندا و باسی لەوە کرد کە لەکۆی ٨۷هەزار پڕۆژە تەواونەکراو٤۳پڕۆژەی ئحداسی هەیە کە دەبێت بدرێتە دەستی سەرمایەداران وە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ئێستادا ئەرکی بەرپرسان ڕادەست کردنی ئەوپڕۆژانەیە بە کەسانی سەرمایەدار.

هەروەها بەوتەی دین پەرست ۳هۆکار لەئێستادابوونی هەیە کە ئەوپڕۆژانە ڕادەست نابێت ئەویش ۱بێ مەیلی خەڵک بۆ داواکاری.۲ئامێرە کانی حکومەت توانایی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەیان نیە.۳دەزگاکانی چاودێری ڕێگە نادەن و پێشگیری و ناڕەزایەتی دەکەن.

بەگشتی ٨۷هەزار پڕۆژەی تەواونەکراو هەیە لە ئێران کە بەرپرسان لەکاتی سەردان کردنیان بۆ ئوستان و شارو لادێکان بەڵێنی جێبەجێ کردنیان بەخەڵکی داوەو پشتیوانی خۆیان بۆ تەواوکردنیان دەربڕیوە.

بەو پێیە محەمەد باقری نوبخت ڕایگەیاند لە ساڵی ۱۳۹۹ بۆ سەفەرەکانی عەلی خامنەیی و حەسەن ڕۆحانی بودجەی تایبەتی دەستنیشان دەکرێت و دوپاتی کردەوەکە سەرەڕای نەبوونی توانای دەوڵەت بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە ناتەواوانە بەڵام ساڵی داهاتوو بۆ هەموو ئەو پڕۆژانە کەدیاری دەکرێن بودجەی پێویست دابین دەکرێت.
ڕادەست کردنی پرۆژە دەولەتییەکان بە بەشی خسووسی سەرەڕای ئەوەی کە ناکارئامەیی و نیشانەی داڕمانی ئابووری ئێرانە، ڕێگا خۆشکەرە بۆ چەوساندەوەی زیاتری ئەو کرێکارانەی کە وا لەو پرۆژانەدا کار دەکەن.
نەبوونی بودجە بۆ تەواکردنی پرۆژە نا تەواوەکانی ئاوەدان کردنەوە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودابوو کە مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ٢٠٠میلیۆن یۆرۆی بۆ سوپای قودس لقی دەرەکی سوپای پاسداران لەسەر بڕێاری عەلی خامنەیی ڕێبەری ئەو ڕژیمە تەرخان کرد.
لە ماوەی ڕؤژانی ڕابردوو و جیا لە تەرخان کردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سوپای قودس، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئامادەیی خۆیی بۆ درووستکردنی ٣٠هەزار خانۆ بۆ ئاوەدانی لە وڵاتی سووریە دەربڕی.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری تا ئیستا زۆرترین بودجەی خۆیی تایبەت بە پەرە پێدانی پرۆژە شەڕەنگێزییەکانی لە ناوچەکە کردووە و هەمووکات بە بیانووی جۆراجۆر وەک گران کردنی کەل و پەل هەوڵی داوە کە ئەو کەمی بودجەیە لە گیفانی خودی خەڵک جوبران بکاتەوە و هەر بۆیە بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ٦٠ میلیۆن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و جیا لەوەش هیچ خزمەت گوزارییەک بە وڵاتەکەی خۆی ناگەیەنێت.


ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:49:08/02/2020