چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری بانە دوای تێپەڕ بوونی ١ مانگ لە دەستگیر کردنی چارەنووسی نادیارە

چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری بانە دوای تێپەڕ بوونی ١ مانگ لە دەستگیر کردنی چارەنووسی نادیارە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ لە درێژەی دەستگیر کردنی شارۆمەندانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە، چالاکێکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری بانە بە ناونیشانی "ئەسکەندەر چراغی" ئەندامی ئەنجوومەنی "پاژین"ی بانە کە مانگی بەفرانباری ٩٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بانە دەستگیر کرابوو و چارەنووسی نادیارە.

پێویستە بوترێت، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو چالاکە ژینگە پارێزە و هۆکاری دەستگیر کردنی کوردە لەبەردەستدا نییە و ئەمە بوو بە هۆی نیگەرانی بنەماڵەی "چراغی" .

ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:49:18/02/2020