لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوو هەڵەی پزیشکی لە ئێران ١١لەسەد زیادی کردوە

لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوو هەڵەی پزیشکی لە ئێران ١١لەسەد زیادی کردوە
ئاسۆی ڕۆژهەلات: ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی، "عەباس مەسجدی ئارانی" بەرپرسی سازمانی پزیشکی قانونی باسی لەوە کرد کە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوو ٢٢ هەزار پەروەندەی هەڵەی پزیشکیمان بووە. 
کارناسانی پزیشکی سەبارەت پەرەسەندنی هەڵەی پزیشکی لە ئێران باس لەوە دەکەن کە زۆربەی هەڵەی پزیشکان هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی زانیاری و پەروەردەی درووستی پزیشکان و زیاد بوونی ڕێژەی هەڵەی پزیشکی لە ئێران یەکێک لە مەترسیدار ترین کێشەکانی ئیستای نەخۆشخانەکانی ئێرانە کە ساڵانە گیانی شارۆمەندان دەخاتە مەترسییەوە و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەم کێشانە نادات.

ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:52:19/02/2020