"پەریسا سەیفی" چالاکی فەرهەنگی و مەدنی کوردی خەلکی شاری کامیاران دوای تێپەڕ بوونی ٣ مانگ لە دەستگیر کردنی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "پەریسا سەیفی" دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣ مانگ لەسەر دەستگیر کردنی بە هۆی ناڕوونی چارەنووسی و گوشاری لە رادەبەدەری هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ، لە ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بنەماڵەی "سەیفی" لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناوبراویان لە کۆبوونەوەی دادگا بینیوە  و ناوبراو لە دۆخێکی سڵامەتی ڕۆحی و جەستەیی نالەبار دایە.

بڕیار وابووە ڕۆژی ڕابردوو، سێ شەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٩٨ کۆبوونەوەی پێداچوونەوە لەسەر پەروەندەی "پەریسا سەیفی" لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی ویستی قازی بۆ جارێکی تر پەروەندەی ناوبراو ڕاگرترا.

ئه‌م بابه‌ته 115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:59:19/02/2020