هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤ: بەڵگەگەلێک لە ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لە ئێران بوونی هەیە

هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤ: بەڵگەگەلێک لە ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لە ئێران بوونی هەیە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ناوەڕۆکی ڕاپۆڕتی نوێی جاوید ڕەحمان، هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری ئێران بڵاو بووەوە. لەم ڕاپۆڕتەدا بە شێوازی دیاریکراو ئاماژە بە سەرکووتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ئێران  و باروودۆخی بەندکاراوانی ئەم ناڕەزایەتییانە دراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، بەڵگە گەلێک بوونی هەیە کە نیشان دەدات تۆمەتباران لە مافی بەردەست بوونی پارێزەر ئازاد بێبەش بوون و بەمەبەستی دان پێدانانی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئەشکەنجە دراون و لەگەڵ هەڵسووکەوتێکی خراپ بەرەو ڕوو بوونەتەوە.
لە ڕاپۆڕتی نوێی ڕەحمان جاوید کە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندان بڵاو بووتەوە، بە بەربڵاوی و بەرینی ئاماژە بە بابەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران وەکوو پێشێلکردنی مافی کەمایەتییەکان، هەڵاواردنی ژنان، لە سێدارەدانی منداڵان، لە سێدارەدان لە بەرچاوی خەڵک و پێشێلکردنی مافی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی کراوە.
لەم ڕاپۆڕتەدا هەروەها ئاماژە کراوە کە سزای لە سێدارەدان دەتوانێت لە بڕێک کە تاوانە جنسییەکان وەکوو زیناح و پەیوەندی زەوجە هاوڕەگەزەکان بەڕێوە بچێت.
بە وتەی جاوید ڕەحمان، لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لاینکەم ٣٠٤کەس هەروەها ١٢منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و هەروەها ئاماژە دەکات کە ڕێژەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان لانیکەم ٤٠٠ کەسە و هەروەها بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئێران دەلێت کە ڕێژەی بەندکراوانی مناگی خەزەڵوەر لانیکەم ٧٠٠٠کەسە.
بڵاو کردنەوەی ئاماری قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ لە لایەن "جاوید ڕەحمان" لە کاتێکدایە کە پێشتر "برایان هوگ" ڕایگەیاندبوو لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتییە جەماوەرییانەدا ١٥٠٠ کەس گیانی بەختکردبوو و هەر وەها لە ماوەی چەند کاتژمێر پێش داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە لایەن چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵگە نامەیکی نهێنی کە لە زمانی "دوکتر عەباس مەسجدی ئارایی بەرپرسی پزیشکی قانونی ئێران بۆ "ئیبراهیم ڕەئیسی" بەرپرسی وەزارەتی داد نێردراوە، باس لە کوژرانی ٤٨١١ کەس لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتییانەدا دەکات.

هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری ئێران لە بەشێکی دیکە لە ڕاپۆڕتە نوێکەی خۆیدا ئاماژەی بە گوشار بۆ سەر ڕۆژنامەوانانی ئێرانی وەکوو بانگ کردنی و هەڕەشەی بنەماڵەی چەندین ڕۆژنامەوانی ئەکتیڤ لە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات کردووە.
بڕیار وایە کە ڕاپۆڕتی نوێی جاوید ڕەحمان لە ڕۆژی ٩ی مانگی ماڕس لە دانیشتنی داهاتووی شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ پێشکەش بکرێت.



ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:15:20/02/2020