لێژنەیەک لە ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت سەردانی ئێران دەکەن

لێژنەیەک لە ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت سەردانی ئێران دەکەن
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بەرپرسی بواری ئیزتراری ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت دەڵێت کە گرووپێک لەم دامەزراوە نێونەتەوەییە ڕۆژی ٦ی ڕەشەممە سەردانی تاران دەکەن تا چاودێری لەسەر باروودۆخ و ڕووداوەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکەن.
ئێران تا ئێستا لانیکەم ١٢ بابەتی قوربانی بوون لە نێوان ٦٤کەسی تووشبووی بەم نەخۆشیە ڕاگەیاندووە. 
مایک رایان، بەپرسی بواری ئیزتراری ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت دەڵێت کە لە یەکەمین شەپۆل کە لە وڵاتێکەوە ڕادەگەیێندرێت دەتوانێت کە تەنیا گیانبەختکردووان ببژێرن و لە دەرەنجام دا ڕێژەیەک کە پێشکەش دەکرێت زۆر زیاترە.
ناوبراو دەڵێت کە ئەگەری ئەوە هەیە ڤایرۆسی کڕۆان پێشووتر تووشی ئێران بووبێت و هەروەها ئیزافە دەکات ئەوەی کە خێرایی لە پڕ و بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتانە دەبینن بەو مانایە نییە کە ناوەڕۆک و پرۆسەی سرووشتی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕابێت.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت دەیهەوێت کە وێنەیەکی ڕوونتری لە پرۆسە و شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، مێکانیسمی ئەم پرۆسە و ئەوەی کە لە ئێران ڕووی داوە هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:35:25/02/2020