ئیلام/ ٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بوون بە قوربانی

ئیلام/ ٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بوون بە قوربانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای نێوان "شەباب- پردی سەمیرە" ٢ کەس بوون بە قوربانی.
سەرچاوەی ئەم هەواڵە باسی لەوە کرد؛ ئەم ڕووداوە بە هۆی خێرایی ئوتۆمبیلەکە و ناستاندارد بوونی ئتۆپمبیلەکە  و هەر وەها خراوی ئەو ڕێگایەوە بووە.
لەم ڕووداوەدا بە داخەوە شۆفیری ماشینەکە کە ماشینێکی جۆری "سەمەند" بوو گیانی لەدەست داو کەسێکی دیکە برینداربوو و دەوترێ بریندارەکەش بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

ئه‌م بابه‌ته 82 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:56:18/05/2020