ئەمریکا کۆمپانیایەکی چینی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانی ماهان خستە ناو لیستی گەمارۆکانەوە

ئەمریکا کۆمپانیایەکی چینی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانی ماهان خستە ناو لیستی گەمارۆکانەوە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: وەزارەتی خەزێنەداری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی کۆمپانیای"شانگهای سێینت لۆجێستیک"ی چینیان بە هۆی خزمەتگووزاری نوێنەرایەتی فرۆشتن بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە٣٠ی گوڵان، مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بوارەوە وتی چین یەکێک لەو وڵاتانەیە ئێستاش لەگەڵ فڕۆکەوانی ماهان، کۆمپانیایەک کە چەک و چۆڵ و ترۆریستەکان جێبەجێ دەکات لە پەیوەندی دایە و هاوکارییەکی لەو شێوازە بێ کاردانەوە نابێت.
فڕۆکەوانی ماهان لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە تۆمەتی "یارمەتی سپای پاسداران لە گواستنەوەی نهێنی چەک و چۆڵ و هێز بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکان وەکوو سووریە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادایە.
کۆمپانیای ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٩دا بە تۆمەتی گواستنەوەی نایاسایی چەکی کۆمەڵ کووژ لە ژێر یاساکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بە ئاکامی گەمارۆکانی ئەمریکا.
فڕۆکەوانی ماهان ئەم ماوەیە بە هۆی گواستنەوەی ٩هەزار کیلۆ تەڵا لە وڵاتی وێنێزۆئێلا بەرەو ئێران کەوتووتە بەرباس.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمپانیای ماهانی بۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرۆ خستووتە خزمەتی خۆی تا یارمەتی ئەم ڕژیمە بۆ زۆرکردنی بەرهەم هێنانی ئینڕژی بدات و و سەرچاوە تەڵاکانی خەڵکی وێنێزۆئێلا کە دەبێت بۆ نوێ کردنەوەی ئابووری ئەو وڵاتە تەرخان بکرێت، بردوویەتی بۆ ئێران.

ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:46:20/05/2020