ورمێ/ ٣ کۆڵبەری کورد بوون بە قوربانی

ورمێ/ ٣ کۆڵبەری کورد بوون بە قوربانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی یەکشەممە  ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، بە هۆی دەستڕێژی گولەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سەر سنووری "سۆمابرا دۆست" ١ کۆڵبەر گیانی لەدەست دا و٢ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩ کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە سەر سنوورەکانی "سۆما برا دۆست" سەر بە دێهاتی "کوڕان" سەر بە شاری ورمێ کەوتنە بەر دەستڕێژی گولەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناونیشانی "ئەرسەلان ئەحمەدی" گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە کە برا بوون بە ناونیشانی "تووران و ڕدووان ئەحمەدی" بە تووندی بریندار بوون.

ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:39:25/05/2020