بارودۆخی کۆرۆنا لە ٣ شاری ئوستانی "ورمێ" مەترسیدارە

بارودۆخی کۆرۆنا لە ٣ شاری ئوستانی
بەرپرسی زانکۆی علووم پزشکی و خەدەمات دەرمانی ئوستانی ورمێ ڕایگەیاند کە ڕێژەی تووش بووانی نەخۆشی کووئیدی ١٩ زۆرتر بووە و وتی:٣ شاری خۆی، ورمێ ، مەهاباد و سەردەشت لە دۆخی هێڵی سوور دان.
"جەواد ئاقا زادە"، بەرپرسی زانکۆی علووم پزیشکی ئوستانی ورمێ سەبارەت بە دۆخی تووش بووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئوستانی ورمێ باسی لەوە کرد کە: "لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو بە هۆی هاتووچۆی زۆر بە تایبەت هاتووچۆی خەڵک، بە هۆی جەژنی ڕەمەزان و نەپاراستنی ئوسووڵی پاراستن و بێهداشتی تایبەت بە دۆخی ئەم نەخۆشییە، ڕێژەی تووش بووان زۆرتر بووە و هەروەها ڕوو لە زیاد بوون دەچێ".
ناوبراو هەروەها وتی کە خەڵکی شارەکانی دیکە لە هاتووچۆ بۆ شارەکانی خۆی، ورمێ، مهاباد و سەردەشت بە جیدیی خۆیان بپارێزن.

ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:46:25/05/2020