بڕیاری کرانەوەی زانستگاکانی ئێران دەرکرا!

بڕیاری کرانەوەی زانستگاکانی ئێران دەرکرا!
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: سەرەڕای تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، بڕیاری کرانەوەی زانستگاکان لە ئێران دەرکرا. 

"مەنسوور غوڵامی"وەزیری عولومی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند؛ لە ١٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی بە دواوە، سەرجەم ناوەندەکانی سەر بەو وەزارەت خانەیە دەکرێنەوە.

ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا لە ١٧ی جۆزردان بە دواوە، شوێنی حەواندنەوەی خوێندکاران (خوابگاه های دانشجویی)
و ناوەندەکانی خوێندن و سەرجەم ناوەندەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی عولوم دەکرێنەوە.

کرانەوەی زانستگاکان لە کاتێدکدایە ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات و بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی بێهداشتی کۆماری ئیسلامی، تا ڕۆژی ٦ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی ١٣٥ هەزار و ٥١١ کەس تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون.
ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە "سەعید نمەکی" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری "ئیسنا"ی سەر بە کۆماری ئیسلامی وتی؛ تا ئیستا نزیک بە ٩٠ لەسەدی ئێران تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا نەبوون.
واتە؛ نزیک بە ١٠ لەسەدی ئێران کە لە بەراورد لەگەڵ حەشیمەتی ٨١ میلیۆن کەسی ئێران دەبێ بە ٨ میلیۆن ١٠٠ هەزار کەس، تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون.
"مایک ڕایان" بەرپرسی بەرنامە و پلانە تایبەتەکانی سازمانی جیهانی بێهداشت سەبارەت بە کرانەوەی شوێنە گشتییەکان ڕایگەیاند؛ کردنەوەی شوێنە گشتییەکان لە ئیستادا یارمەتی دانە بە تەشەنە سەندنی شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا.
سەرجەم زانیاری و هەواڵەکان دەرخەری سیاسەتی هەڵە و درۆ و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیمە لە ئاست چارەسەری پرسی کۆرۆنا لە ئێران و دەرخەری ئەوەیە کە بارودۆخی خەڵک لە حاڵەتێکی مەترسیدار دایە.



ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:30:27/05/2020