مەجلیسی یازدەهەمی شۆرای ئیسلامی کرایەوە

مەجلیسی یازدەهەمی شۆرای ئیسلامی کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی مەجلیسی نوێی شۆرای ئیسلامی دەستی بە کار برد.

کاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ رێوڕەسمی یازدەهەمین دەورەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕژیم لە بەهارستان، بە بەشداری بەرپرسینی قوای ٣ گانە و هەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی مەجلیسی نوێ دەستی بە کار کرد.
"عەلی خامنەیی" لە پەیامێکدا ، هەوڵی مەجلیسی نوێی بۆ بەهێز کردنی ئابووری وڵات و دەربازبوون لە قەیرانی ئابووریيەکانی بە پێویست زانی.
حەسەن ڕۆحانییش لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمەکەی ئەمڕۆ خوازیاری(اخوت) برایی وهاوکاری لەگەڵ مەجلیس بوو و ڕایگەیاند کە ئەو چاوەڕوانییەمان لە مەجلیس هەیە.
ئەم قسانەی خامنەیی و ڕۆحانی سەرەڕای ئەوەی کە جۆرێ دووبەرەکی پێیەوە دیارە بەڵام لە ڕاستیدا مەجلیسی دەسکرد و کارتۆنی ڕژیم هیچ تواناییەکی جێ بە جێ کردنی یاسا و باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکدا نییە و ئەم ڕاستییەکە کە خەڵک لە ماوەی ڕابردوودا بۆیا ئاشکرا بووە هەر بۆیە زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگا بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا نەکردوە.
بۆ دەرخستنی ئەو ڕاستییانە ئەتوانین ئاماژە بدەین بە ئامارەکانی خودی ڕژیم کە دەری دەخات تەنیا ٤٢ لەسەدی خەڵکی ئێران بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی دەورەی یازدەهەم کردبوو، بەڵام  ڤیدیۆ و زانیارییە بڵاو کراوەکان کە لە کاتی ‌هەڵبژاردنەکاندا بڵاو کرایەوە دەرخەری ئەو ڕاستیە بوون کە ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی مەجلیسی یازدەهەمی کۆماری ئیسلامی کەمتر لە ئاماری بڵاو کراوەی ڕژیم بوو.










ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:13:27/05/2020