وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: جیهان دەبێت لە بەرامبەر پیلانی ناوەکی ئێران پارێزراو بێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: جیهان دەبێت لە بەرامبەر پیلانی ناوەکی ئێران پارێزراو بێت
لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی مەعافیەتە ناوەکییەکانی بەرجام و گەمارۆی دوو بەرپرسی ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران، برایان هووک و کریستۆفێر فۆرد لە کۆنفڕانسێکی تەلەفوونی دا بەشداریان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی جۆزەردان، برایان هووک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بواری ئێران لەم کۆنفڕانسە بە ئاماژە بەم هەنگاوەی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی لە پیلانی ناوەکی خۆی بۆ باج وەرگرتن کە کۆمەڵگای جیهانی کەڵک وەردەگرێت. هەڕەشەکانی ئێران بەو ئاکامەوەیە کە وڵاتانی دیکە لە ترسی کاردانەوەیەکی خراپتر، هەڵسووکەوتی توندووتیژی ئاسایی ئێران پەسەند دەکەن. ئێمە بە پێی یاساکانی ئێران کایە ناکەین.
برایان هووک بە ئاماژە بە وتەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر ئەوەی ئێران هیچ کات چەکی ناوەکی بە دەست ناهێنێت وتی: "ئێمە بە شوێن ڕێکەوتنێکی بە ڕاستی گشتگیرین، نە ئەوەی کە تەنیا لە ناودا گشتگیر بێت. ڕێکەوتنێکی بە ڕاستی گشتگیر کە لەسەر هەڕەشە ناوەکییەکانی ئێران، پیلانی مووشەکی و دەستڕێژییە ناوچەییەکانی بدوێت.
لەم پڕۆگرامەدا کریستۆفێر ئەشلی فۆڕد، بەرپرسی گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بواری ئەمنیەتی و ڕێگری لە چەکە کۆمەڵ کووژەکان وتی: "بە دڵنیاییەوە ئێمە پابەندین کە پشتیوانی لە ئاژانسی وەزەی ناوەکی دڕێژە دەدەین و متمانەمان دەبێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە ڕوونی دەڵێت ئێران لە بواری ئاسایی پابەندە تا ڕێگە بە لێکۆڵەرانی ئاژانس دەدار تا زانیارییە پێویستەکانی هەبێت.
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک، لە کۆتایی ئیعتباری مەعافیەتە ناوەکییەکانی ئێران بە پێی بەرجام دووپات نەبوونەوەی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەواڵی دا و وتی کە دوو بەرپرسی ناوەکی ئێران چوونەتە ناو لیستی گەمارۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:57:28/05/2020