ناڕەزایەتییەکان بە کووشتنی جۆرج فلۆید لە ئەمریکا درێژەی هەیە

ناڕەزایەتییەکان بە کووشتنی جۆرج فلۆید لە ئەمریکا درێژەی هەیە
ناڕەزایەتییەکان بە کوشتنی شارۆمەندێکی ڕەش پێستی ئەمریکایی لەلایەن پۆلیس لە چەندین شاری ئەمریکا درێژەی هەیە.
جۆرج فلۆید، پیاوێکی تەمەن ٤٦ساڵە ڕۆژی دوشەممە لە کاتی بەندکردنی لە شاری مینیاپۆلیس لە هەرێمی مینەسووتا گیانی خۆی لەدەست دا. وێنە و ڤیدیۆکان نیشان دەدەن کە ٤پۆلیس لە بەندکردنی ناوبراودا بەشدار بوون.
ئەم چوار پۆلیسە لە ناوەندی پۆلیسی ئەو شارە دەرکراون و "دێرێک چائووین"، پۆلیسێک کە ئەژنۆی خۆی لەسەر ملی ئەم پیاوە دانابوو، ڕۆژی هەینی بە شێوازی فەرمی بە "کووشتنی ئاستی سێ" تۆمەتبار کراوە.
واشینگتۆن، نیۆیۆرک، لۆس ئانجلێس، دیترۆیت، ئاتلانتا، دالاس، سێن خۆزێ و مینیا پۆلیس لەو شارانە بوون کە ناڕەزایەتییەکان لەوێ بەڕێوە چوون.
شەوی پێنجشەممە، خۆپیشاندەران ناوەندی سەرەکی پۆلیسی شاری مینیاپۆلیسیان ئاگر تێبەردا بە پێی هەواڵنێری سی ئێن ئێن، بینای بانکی واڵز فارگۆی لە شاری مینیاپۆلیس لە ڕۆژی هەینی دا ئاگری تێبەردراوە.
دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا مردنی جۆرج فلۆیدی خەمناک و تراژیدی پێناسەکرد و ڕایگەیاند کە داوای لە پۆلیسی فێدێڕال و وەزارەتی دادگووستەری کردووە تا سەبارەت بەم بابەتە لێکۆڵینەوە بکەن و هەروەها لەگەك بنەماڵەی ناوبراودا پەیوەوندی گرتووە و هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و دڵخۆشی داونەتەوە.
هەروەها مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماڵپەڕی توییتێری خۆیدا نووسی: "ئێمە بۆ بنەماڵەی جۆرج فلۆید و بنەماڵەی ئەحمەد ئاربەری دووعا دەکەین. ئێمە نژادپەرەستی لە ئەمریکا تەحەموول ناکەین.هەر ئەوجۆرەی کە پریزیدێنت تڕامپ وتی، دادپەروەری بەڕێوە دەچێت.

ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:37:31/05/2020