ئازەری جەهرۆمی: تەنیا لە یەک پرۆژەدا،١٠٠ هەزار میلیارد تمەنمان خەرجی ئنترنێتی میلی کردوە

ئازەری جەهرۆمی: تەنیا لە یەک پرۆژەدا،١٠٠ هەزار میلیارد تمەنمان خەرجی ئنترنێتی میلی کردوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: مەحەممەدا ئازەری جەهرۆمی وەزیری ئیرتباتات و فەناوەری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ڕایەگەیاند تەنیا لە یەک پرۆژەدا ١٠٠ هەزار میلیارد تممەنمان خەرجی ژێر ساختی شەبەکەی میلی ئیتلاعات کردوە.
ئەم بڕە پارەیە ٢٦ بەرابەری بودجەی وەزارەتی ئیرتباتات و ٦٦ بەرابەری بودجەی ساڵانەی میراسی فەرهەنگی و گەشتیاری ئێرانە.
پێشتر ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاندبوو کە ١٩ هەزار میلیارد تممەن، خەرجی شەبەکەی میلی ئیتلاعات کراوە.
وەزیری ئیرتباتاتی ئێران لەم باریەوە وتی؛ لە ڕاستیدا زۆر لەوە زیاتر خەرج کراوە و تەنیا لە یەک پرۆژەدا ١٠٠ هەزار میلیارد تممەن سەرف کراوە.
ئازەری جەهرۆمی باسی لەوە کرد ئەو بڕە پارەیەی کە مەجلیس باسی لێ کردوە، تەنیا پەیوەندی بە بودجەیەکەوە هەیە کە بۆ دەوڵەت تەرخان کراوە.

ناوبراو سەرەڕای دان پێدانان بە خەرجی لە ڕادەبەدەری کۆماری ئیسلامی لە پێناو درووست کردنی ئنتنێتی میلی، بەڵام دانی بەوە دا نەنا کە بڕی هەموو ئەو پارەیە چەندە کە بۆ ئەو مەبەستە خەرج کراوە.
سەرەڕای ئەوەی کە هەندێ لە بەرپرسینی کۆماری ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە بە درووست کردنی ئینترنێتی میلی مەبەستیان بچڕاندنی هێڵی ئینترنێتی جیهانی نییە، بەڵام
چالاکانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی چالاک لە بواری ئازادیی پەیوەندییەکان نیگەرانی خۆیان بەو دۆخە دەربڕیوە.
هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە پێناو سانسۆر و ڕێگا نەدان بە ئازادی ڕادەربڕین و بچڕاندنی ئینترنێت لە ئێران بۆ کپ کردنی دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە، سەلمێنەری ئەوەن کە مەبەست لە درووست کردنی "ئینرنێتی میلی" بەرەو کوریای باکوور بردنی ئێرانە لە لایەن دەسەڵاتەوە.
تاڵان و تاراج کردنی سەروەت و سامانی ئێران لە پێناو پرۆژە گوماناوی و شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەو وڵاتە لە بارودۆخێکی فەلاکەت بار و نا ئارامدا دەژیەن و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو ڕوو دەبنەوە.

 


ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:02:31/05/2020